Kurdistan24 · 22 Oct 2026
پەتاتە بووەتەوە سەرچاوەی بژێوی جووتیارانی بۆکان
دەشتە بەپیتەکانی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشتر زیاتر بە بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بەناوبانگ بوون، چەند ساڵێکە روویان لە چاندنی پەتاتە کردووە و ئەم بەرهەمە بووەتە سیمایەکی نوێی کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە و سەرچاوەیەکی گرنگی داهات و رەخساندنی هەلی کار. زیاتر لە 10 ساڵە چاندنی پەتاتە لە سنووری بۆکان پەرەی پێدراوە، ئەم هەنگاوە جگە لە دابینکردنی داهاتێکی باش بۆ جووتیاران، بووەتە هۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ دەیان بنەماڵە و سەدان کرێکاری رۆژانە.
⬅ Back home
Read full article ➡