Kurdsat News · 22 Oct 2026
وەزارەتی خوێندنی باڵا: سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانی هەرێم وەرگیران
لەسەر راسپاردەی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرجەم دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی کەرکوک، خانەقین، شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم وەرگیران. دوای ئەوەی دەرگای پێشکەشکردن لە رێگەی سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی بەشی کوردی لەو ناوچانە کرایەوە، لە قۆناغی یەکەمدا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی 878 خوێندکار نیشاندرا بە هەمان پێوەر و کۆنمرەی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.
⬅ Back home
Read full article ➡