Kurdistan24 · 22 Oct 2026
سێنتکۆم ئەنجامی 100 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەی دژ بە ئێران دەخاتە روو
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بە تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی (دیواری پۆڵایین) دژ بە ئێران، هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە رێگریکردن لە هەناردەکردنی بەهای لانیکەم 25 ملیار دۆلار لە نەوتی خاوی ئەو وڵاتە. پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 100 رۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی ناسراو بە (دیواری پۆڵایین) لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دژ بە ئێران تێپەڕ دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡