VAR · 22 Oct 2026
پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەرگاکانی بەڕووی خوێنەراندا کردەوە
هەژدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەستی پێ کرد، کە تێیدا زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی عێراقی، عەرەبی و جیهانی لە 18 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن و زیاتر لە ملیۆنێک ناونیشانی جۆراوجۆر دەخەنە ڕوو. ئەم خولەی پێشانگاکە کە لە لایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و بە هاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق ڕێک خستراوە، بۆ ماوەی دە ڕۆژ و تا 31ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡