964media · 22 Oct 2026
بۆ جاری سێیەم تەقە لە کامێرای حەراری خاڵێکی سەربازی کرا
964+ کاروان ساڵحی- کەرکوک ئەمشەو پێنج شەممە بۆجاری سێیەم چەکدارانی داعش تەقەیان لە کامێرای حەراری هێزە ئەمنیەکان کرد لە سنوری گوندی بورغولیە لە ناوچەی دەنادیشی باکووری قەزای حەویجە. سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە سوپای عێراق بە 964ـی وت، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا سێ جار تەقە لە کامێراکانمان کراوە و تێکشکێندراون ، جاری یەکەم پۆلیسێکی فیدراڵی کوژرا، جاری دووەم کامێراکە تێکشێکندرا، ئەمشەویش جارێکی دیکە تەقە لەو کامێرایە کراوە و تێکشێندراوە، کە لیوایەکی حەشدی شەعبی لەوێن.
⬅ Back home
Read full article ➡