ئەسقەفە کاتۆلیکییەکانی ئەمریکا: نزامان بۆ ترەمپ نەکردووە
Kurdistan24 · 23 Oct 2026

ئەسقەفە کاتۆلیکییەکانی ئەمریکا: نزامان بۆ ترەمپ نەکردووە

کۆنفرانسی سەردێری کڵێسا (ئەسقەف)ە کاتۆلیکییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، رەتیان کردەوە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بەو گرووپە ئایینییەوە هەبێت کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەرکەوتوون و نزا و نوێژی لەگەڵ دەکەن. چیکۆ نۆگۆچی، گوتەبێژی کۆنفرانسەکە، بە ئاژانسی فرانس پرسی راگەیاند: "کۆنفرانسی ئەسقەفە کاتۆلیکییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەم کۆبوونەوەی رێکنەخستووە و هیچ پەیوەندییەکی پێوەی نییە. هیچ زانیارییەکی زیاترم پێ نییە".


⬅ Back home Read full article ➡