Kurdsat News · 23 Oct 2026
شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردوو نزیکەی 11 ملیار دینارە
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 10 ملیار و 712 ملیۆن دینارە. ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی(17ـی 10ـی 2026 بۆ 23ـی 10ـی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان،10ملیار و 712 ملیۆن و 407هەزار دینار بووە.
⬅ Back home
Read full article ➡