Westga News · 23 Oct 2026
پۆلیسی هەولێر: چەکدارێکی دەمامکدار لە بەردەم دادگای هەولێر هەوڵی تۆڵەسەندنەوەی دابوو دەستگیرکرا
وێستگەنیوز- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، هێزەکانیان توانیویانە لە بەردەم بینای دادگای بەرایی شارەکە رێگری لە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن بکەن کە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو، هاوکات کەسی هێرشبەریش دەستگیرکراوە. پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 21ی 10ی 2026، لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاییکردنی دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (هـ. ت) و (م. ت)، کەسێک بە ناوی (م. ج. م) بە چەکەوە هەوڵیداوە پەلاماریان بدات بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡