PUK Media · 23 Oct 2026
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوەى زیاتر کرد، ئەویش بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری تێکچوونی پرۆسەی دابینکردنی وزە و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە. ئەمڕۆ هەینى 23ى10ى2026 بەپێی زانیارییەکانى ئاژانسی رۆیتەرز، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 113.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە بەرامبەریشدا نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە رێژەی 0.7% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە بۆ 100.13 دۆلار.
⬅ Back home
Read full article ➡