Kurdistan24 · 23 Oct 2026
لە 80% ـی کارەکانی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە هەولێر تەواوکراون
کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی 150 تەختیی شێرپەنجە لە شاری هەولێر بە خێرایی بەردەوامە و تا ئێستا لە 80% کارەکانی تەواو بووە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان. پڕۆژەی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی هەولێر لەسەر رووبەری 30 هەزار مەتری دووجا دروست دەکرێت و لە پێنج نهۆم پێکدێت (نهۆمێکی ژێرزەمین و چوار نهۆمی سەرەوە).
⬅ Back home
Read full article ➡