964media · 23 Oct 2026
بەشێک لە شەقامی سەهۆڵەکە بەربەست کرا
964+ رازاو محەمەد - سلێمانی ئەمڕۆ هەیینی بەشێک لە شەقامی سەهۆڵەکە بەمەبەستی کارکردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی سالم بەربەست کرا. تیمەکانی شارەوانی سلێمانی دەستیان بە بەربەستکردنی بەشێک لە شەقامی سەهۆڵەکە کرد بە ئاراستەی سلێمانی پاڵاس بەمەبەستی کارکردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی سالم. بەربەستەکە لە فولکەی سەهۆڵەکەوە دەستپێدەکات تاوەکو تەلاری سالم، شۆفێران دەتوانن لە فولکەی سەهۆڵەکەوە رێگای لاوەکی بەکاربهێنن و دواتر لە پشتی تەلاری سالمەوە بچنەوە سەر شەقامە سەرەکییەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡