دوای پێنج رۆژ لە پچڕانی کارەبای وێستگەی نووسەران لە هەولێر ئاسایی بووەوە
Kurdistan24 · 23 Oct 2026

دوای پێنج رۆژ لە پچڕانی کارەبای وێستگەی نووسەران لە هەولێر ئاسایی بووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای هەولێر رایگەیاند، پاش پێنج رۆژ کارکردنی بەردەوام، کێشەی وێستگەی 132 کەی ڤیی نووسەران بە تەواوی چارەسەر کرا و کارەبا بۆ هاوبەشانی وێستگەکە گەڕێندرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای هەولێر، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، کاتژمێر 07:18، پاش ماندووبوونێکی زۆری تیمەکانی کێبڵاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، سەرجەم فیدەرەکانی وێستگەی نووسەران بە سەرکەوتوویی خرانەوە کار و رووناکی بۆ هەزار هاوبەشی کارەبا گەڕێندرایەوە.


⬅ Back home Read full article ➡