پۆلیسی گەرمیان فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرە بە منداڵان قەدەغە دەکات و هۆشداری دەداتە سەرپێچیکاران
Kurdsat News · 23 Oct 2026

پۆلیسی گەرمیان فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرە بە منداڵان قەدەغە دەکات و هۆشداری دەداتە سەرپێچیکاران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە رەسمی سەرجەم مارکێت و دوکاندار و فرۆشیارانی ناوچەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک جگەرە و ڤەیپ بە منداڵان و مێرمنداڵان نەفرۆشن، بە پێچەوانەوە سزادەدرێن. عەقید سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، رێکاری یاسایی توند بەرانبەر هەر شوێنێک دەگیرێتە بەر کە سەرپێچی بکات و بەردەوام بێت لە فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرە بە تەمەنە بچوکەکان، جەختیشیکردەوە روبەڕوی سزای یاساییان دەکەنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡