یەکەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر
Rudaw · 21 Oct 2026

یەکەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر

یەکەم رۆژی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، گەورە و بچووک سەردانیان کردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە، لە یەکەم رۆژیدا خوێنەرێکی زۆر سەردانیان کرد. ئەمە هەژدەیەمین پێشانگەی کتێبە لە هەولێر دەکرێتەوە و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و خوێنەران تاوەکو 31 ـی ئەم مانگە دەتوانن سەردانی بکەن. نزیکەی ملیۆنێک ناونیشانی جیاوازی تێدایە و زیاتر لە 400 وەشانخانە لە 18 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.


⬅ Back home Read full article ➡