Rudaw · 23 Oct 2026
لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
رووداو دیجیتاڵ لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرمادا نرخی نەوتی سپی زیاتر بەرز بووەوە و ئەمڕۆ بە 325 هەزار دینار دەفرۆشرێت. سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نەوتی کواڵیتی بەرز بە کۆ بەرمیلی بە 315 هەزار دینارە". بەرمیلێک نەوت بە تێچووی گواستنەوەوە لە هەولێر بە 325 بۆ 330 هەزار دینار دەگاتە دەستی هاونیشتمانییان. هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە سلێمانی بە 325 هەزار دینار دەگاتە دەستی هاونیشتمانییان.
⬅ Back home
Read full article ➡