Kurdistan24 · 23 Oct 2026
نرخی گاز لە ئەوروپا ئاستێکی پێوانەیی نوێیان تۆمار کرد
گرێبەستە ئایندەیییەکانی گاز لە بازاڕەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ بەردەوامبوون لە بەرزبوونەوە، بە شێوەیەک 1070 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر چوارگۆشەیان تێپەڕاند بەمەش ئاستێکی پێوانەیی نوێیان تۆمار کرد. رێبەستە ئایندەیییەکانی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بە رێژەی 2.5% بەرزبووەوە بۆ 1071 دۆلار، لە کاتێکدا گرێبەستەکان مامەڵەکانی ئەمڕۆیان لەسەر 1050.6 دۆلار دەستپێکردبوو. نرخەکان دوێنێش لە 1050 دۆلار تێپەڕی بوون و بەرزترین ئاستیان لە دوای کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2022ـەوە تۆمار کردبوو.
⬅ Back home
Read full article ➡