بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما؛ 50 هەزار کەس لە ئەوروپا گیانیان لەدەستدا
Kurdistan24 · 23 Oct 2026

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما؛ 50 هەزار کەس لە ئەوروپا گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "نەیچەر هێڵس" بڵاوکراوەتەوە، هاوینی ئەمساڵ گیانلەدەستدان بەهۆی گەرما لە ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەجۆرێک 50 هەزار و 390 کەس بەهۆکارەکانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە 850 شاری ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە. گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە هاوینی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ئەوروپا بە ڕێژەی 71% بەرزبووەوە، ئەوەش وەک ئاستێکی پێوانەیی مەترسیدار هەژمار دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡