Kurdistan24 · 23 Oct 2026
بەغدا و پاریس هۆشداری لە تێکچوونی ئاسایشی گەرووی هورمز دەدەن
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئالێکساندەر گارسیا، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا، پرسی ئاسایشی دەریاوانی لە گەرووی هورمز و کاریگەریی گرژییەکانیان لەسەر ئابووری و بازاڕەکانی وزە تاوتوێ کرد. هەینی 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاویکردەوە، ئاشکرایکرد، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە ئالێکساندەر گارسیا، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کرد و پرسی ئاسایشی دەریاوانیی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کران.
⬅ Back home
Read full article ➡