964media · 23 Oct 2026
هەنگەوانێکی کەلار: گەرمیان باشترین جۆری هەنگوینی هەیە
964+ میلاد جەلال - گەرمیان ھەنگەوانێک لە فێستیڤاڵەکەی کەلار بەشدارە، دوو قاپ ھەنگوینی تێستی داناوە و ھەرکەس بەپێشیدا تێپەڕێت ئەبێت لێی بخوات و وەکو خۆشی دەڵێت، هەنگوینەکەی جێی سیقەیە. سەردار تیلەکۆیی، ھەنگەوانە و بە 964ى وت: گەرمیان و کوێستان بە ھەنگەکانم ناکەم، ھەر لە گوندی تیلەکۆ لە قەزای رزگاری ھەنگەکانم بەخێو دەکەم. ئەو هەنگەوانە دەشڵێت: دوو قاپم داناوە بۆ تێست دەمەوێت خەڵکی ھەنگوینی ئەسڵ و عادی لەیەک جیابکەنەوە، ئەوەندەش دڵنیام لە ھەگوینەکەم ھەرکەس تێپەڕێت حەزدەکەم تێستی بکات.
⬅ Back home
Read full article ➡