Westga News · 23 Oct 2026
هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری کوردستان: پێویستە بەغدا تەنیا مووچە بنێرێت نەک بەشەبودجەی هەرێم
وێستگەنیوز- پەرلەمانتارێکی کوردستان داوا لە نوێنەران دەکات هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە دەستپێبکەن بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق تەنیا مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و بەشەبودجە نەداتە حکومەتی هەرێم، بەهۆی ئەوەی کابینەی ئێستا ماوەبەسەرچووە. هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری کوردستان، داواکارییەکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کردووە بۆ ئەوەی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستپێبکەن و دواتر بەرزبکرێتەوە بۆ پەرلەمانی عێراق.
⬅ Back home
Read full article ➡