VAR · 23 Oct 2026
وەزارەتی دارایی: لە سبەینێوە قەرز بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدرێت
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پڕۆسەی پێدانی قەرز و پێشینە دەستپێدەکات و فەرمانبەرانی مەدەنی، هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، لەگەڵ خانەنشینان دەگرێتەوە. بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت، وەرگرتنی قەرزەکە بەستراوەتەوە بە دوو مەرجی سەرەکییەوە؛ یەکەمیان دەبێت مووچەی داواکار لە بانکی ڕافیدەین تەوتین کرابێت و خاوەنی کارتی فەرمیی بانکەکە بێت، دووەمیشیان پێشکەشکردن تەنیا لە ڕێگەی بەرنامەی ئەلیکترۆنیی "سۆپەر کی" دەبێت و پێویستە فەرمانبەرەکە ئەپەکەی کارا کردبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡