هاونیشتمانییەک لە سنووری شارباژێری پارێزگای سلێمانی کوژرا
Rudaw · 23 Oct 2026

هاونیشتمانییەک لە سنووری شارباژێری پارێزگای سلێمانی کوژرا

رووداو دیجیتاڵ لە گوندێکی سنووری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، کەسێک کوژرا و ژمارەیەک کەسیش دەستگیرکران. پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو دەڵێ، رووداوەکە لە گوندی ژاژڵەی سنووری قەزای ماوەت لە شارباژێر بووە و تێیدا کەسێک بەناوی فەرەیدوون کەریم لەدایکبووی ساڵی 1974 ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کوژرا. موقەدەم ئاری لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە رووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە لە گوندی ژاژڵە. تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەسێک کوژراوە."


⬅ Back home Read full article ➡