Kurdistan24 · 23 Oct 2026
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشی سەر کڵێساکەی ئوردن دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کڵێسای سانت جۆرج لە ئوردن دەکات، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ گەل و سەرکردایەتیی ئەو وڵاتە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا دووپات کردەوە. هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ناپاکانەی کرد کە کڵێسای "سانت جۆرج"ـی لە پارێزگای کەرەکی ئوردن کردە ئامانج.
⬅ Back home
Read full article ➡