Kurdsat News · 23 Oct 2026
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئوردن دەکات
و دەڵێت: بەئامانجگرتنی شوێنە ئاینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژی بەها مرۆییەکانە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کەنیسەیەک لە ئوردن بڵاوکردەوە و بە توندی سەرکۆنەی روداوەکەی کرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: «بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشمیی ئوردنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.»
⬅ Back home
Read full article ➡