هێرشێکى تیرۆرستى لە ئوردن ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە‌
PUK Media · 23 Oct 2026

هێرشێکى تیرۆرستى لە ئوردن ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە‌

بەهۆى هێرشێکى چەکدارى لەناو كەنیسەیەكی پارێزگای كەرك لە ئوردن ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون. تەلەفزیۆنی ڕەسمیی ئوردن ئاشكرایكرد: هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربوون، هێزە ئەمنیەكانیش ڕووبەڕووی چەكدارەكان بوونەتەوە و بەدوایاندا دەگەڕێن و بەهۆی هێرشەكەوە 7 كەس كوژراون و 34ی دیکەش برینداربوون، هێرشەكەش لەكاتی ڕێوڕەسمی ماڵئاواییكردن بووە لە تەرمێك لە كەنیسەكەدا.


⬅ Back home Read full article ➡