لە ریاز دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیسترا
Kurdistan24 · 24 Oct 2026

لە ریاز دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیسترا

ئەمڕۆ شەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2026، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس دەنگی دوو تەقینەوە لە ریاز بیسترا. لای خۆیەوە بەرگریی شارستانیی سعوودیە هۆشدارییەکی لەبارەی مەترسیی هێرشێکی ئاسمانیی بڵاوکردەوە. ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، تەنیا چەند خولەکێک پاش گەیشتنی هۆشدارییەکە بە دانیشتووان، دوو تەقینەوەی بەهێز بیسترا و پاشان هۆشدارییەکە هەڵگیرا. لە هۆشدارییەکەدا هاتووە، ناوچەکە رووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡