Kurdistan24 · 24 Oct 2026
هۆشداری تسۆنامی لە کەناراوەکانی زەریای هێمن دەدرێت
ئەمڕۆ شەممە، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 6.9 و 6.3 پلە بە پێوەری رێختەر، کەناراوەکانی ئەرخەپێلی ڤانواتو لە زەریای هێمنیان هەژاند. هاوکات لەگەڵ رووداوەکە، ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی لە زەریای هێمن هۆشدارییەکی لە دروستبوونی شەپۆلی تسۆنامی بڵاوکردەوە. دەستەی راپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریکا سەرەتا گوڕی بوومەلەرزەکەی بە 7.2 پلە خەمڵاندبوو، بەڵام دواتر روونیکردەوە، دوو بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە گوڕەکەیان 6.9 و 6.3 پلە بووە و لە قووڵاییەکی کەم لە ئاوەکانی دەوروبەری ئەو ئەرخەپێلەدا روویانداوە.
⬅ Back home
Read full article ➡