Kurdistan24 · 24 Oct 2026
ئەندازیارانی نەوتی کوردستان خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنن
لقی کوردستانی کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوتی نێودەوڵەتی (SPE) توانی خەڵاتی سەرۆکایەتیی SPE بۆ ساڵی 2026 بەدەستبهێنێت، کە ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لەسەر ئاستی جیهان بۆ ئەو رێکخراوە. خەڵاتەکە لە میانی کۆنگرە و پێشانگەی ساڵانەی تەکنیکیی رێکخراوەکە (ATCE) لە هیوستن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش کرا. ئەمساڵ لە سەرانسەری جیهاندا تەنیا شەش لقی کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوت ئەو خەڵاتە باڵایەیان پێ بەخشراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡