Kurdistan24 · 24 Oct 2026
ئێران: بۆ بەرگریکردن لە خۆمان مۆڵەت لە هیچ هێزێک وەرناگرین
فاتیمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رایگەیاند، تاران بۆ بەرگریکردن لە خۆی مۆڵەت لە هیچ هێزێک وەرناگرێت و هێزە چەکدارەکانی وڵاتیش لە ئەرکدان بە پاراستنی خاکی ئێران. ئەمڕۆ شەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2026، فاتیمە موهاجیرانی لە وتارێکدا گوتی: با دەستدرێژکاران بزانن هیچ بڕیارێکی دەستدرێژیکردن بێ تێچوو و لێکەوتە نابێت، چونکە هیچ هەڵسەنگاندنێک سەبارەت بە ئێران ورد نییە ئەگەر توانای بەرگری و ئیرادەی گەلەکەی لەبەرچاو نەگرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡