Kurdistan24 · 24 Oct 2026
رێبەری کۆریای باکوور گەیشتە چین
رێبەری کۆریای باکوور لەرێگەی پردێکی نوێوە گەیشتە شاری داندۆنگی سنووری لە چین. ئەمڕۆ شەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی "یۆنهاپ"ی کۆریای باشوور رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکوور لە رێگەی پردێکی نوێی نێوان هەردوو وڵاتەوە گەیشتووەتە شاری داندۆنگی سنووری چین. بڕیارە لەو سەردانەیدا کیم جۆنگ ئون لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی چین کۆببێتەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکەن. سەردانەکەی رێبەری کۆریای باکوور بۆ چین، یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی ئەوە لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.
⬅ Back home
Read full article ➡