ئێران چیتر غاز بۆ پاکستان نانێرێت
964media · 24 Oct 2026

ئێران چیتر غاز بۆ پاکستان نانێرێت

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا دوابەدوای داخستنی سنوورەکانی ئیسلام ئاباد لەگەڵ ئێران لەژێر فشاری ئەمریکا، ئێران هەناردەی گازی سروشتی شل (LPG)ی بۆ پاکستان راگرت. بە گوێرەی رۆژنامەی ئیران ئۆبزێڤەر، کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، پاکستان نزیکەی 50%ی کۆی پێداویستییەکانی LPG لە ئێرانەوە هاوردە دەکات. نرخی سلندەرێکی 12 کیلۆگرامی LPG لە 4500 رووپیەی پاکستانییەوە بۆ 7000 رووپیە بەرزبووەتەوە کە دەکاتە نزیکەی 25 دۆلار.


⬅ Back home Read full article ➡