Kurdistan24 · 24 Oct 2026
روان عەبدولمەجید کتێبی "روانین؛ ئاوێنەکانی ژیان وەک خۆیان"ی بڵاوکردەوە
روان عەبدولمەجید، توێژەری کۆمەڵایەتی و نووسەر، کتێبی "روانین؛ ئاوێنەکانی ژیان وەک خۆیان"ی بڵاوکردەوە و بە کوردستان24ی راگەیاند، بیرۆکەی ئەم بەرهەمە لە ئەزموونە پیشەیییەکانی لەگەڵ خەڵکدا سەرچاوەی گرتووە. عەبدولمەجید گوتی: "وەک توێژەرێکی کۆمەڵایەتی، ژمارەیەکی زۆری مرۆڤم ناسیوە و چیرۆکی هەمەچەشنم بیستووە". ئەو شایەتحاڵی ئەو بارودۆخانە بووە کە وایان لێکردووە بە قووڵی بیر لە ژیانی خەڵک و ئەو راستییانە بکاتەوە کە رەنگە لەبارەی یەکترەوە نەیزانین.
⬅ Back home
Read full article ➡