Kurdistan24 · 24 Oct 2026
هەوڵی دەستگیرکردنی بکوژی دووبراکەی ئاکرێ بەردەوامە
ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2026، پەیامنێری کوردستان24 لە ئاکرێ رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئاکرێ دوو برای کوشت و برایەکی دیکەشی بریندار کرد، لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە و هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە. تۆمەتبارەکە کاتێک لە مارکێتێک سەرقاڵی کڕینی کەلوپەلی پێداویستی بووە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە ناسراوەتەوە و پۆلیس لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە. دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە هەستی بە بوونی هێزەکانی پۆلیس کردووە، رووی لە یاریگای ئاکرێ کردووە کە لەو کاتەدا ژمارەیەک گەنجی تێدا بوون.
⬅ Back home
Read full article ➡