Kurdistan24 · 24 Oct 2026
ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشتی عێراق مەکەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێنماییەکانی گەشتکردنی بۆ عێراق نوێکردەوە، ئەمەش بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوجەکەیە، بەوهۆیەوە هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیانی سەردانی عێراق نەکەن. ئەمرۆ شەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بە هیچ هۆکارێک گەشتی عێراق نەکەن، چونکە توانای حکوومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە لەناکاوەکان بە هاووڵاتییانی لەو وڵاتەدا بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە سنووردارە.
⬅ Back home
Read full article ➡