Rudaw · 24 Oct 2026
نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ یانەی نەورۆز دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و سەرکەوتنێکی دیکە بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی لە رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولی عێراق بەردەوامبێت. نەورۆز ئەم ئێوارەیە کاژێر 16:30 لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر یانەی دیالە یاریی دەکات و پێویستیی بە ئامادەبوونی هاندەرانە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و تۆمارکردنی بردنەوەیەکی دیکە لە خولەکەدا.
⬅ Back home
Read full article ➡