Kurdistan24 · 24 Oct 2026
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فلیپین مەترسییەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ شەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق کرد. بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فلیپین لە عێراق کە وەک نوێنەری رێکخراوی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ASEAN) سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان هەبوو.
⬅ Back home
Read full article ➡