گەڕاوەکانی ئەنبار لەبەردەم وێرانی و پشتگوێخستندا
Kurdistan24 · 24 Oct 2026

گەڕاوەکانی ئەنبار لەبەردەم وێرانی و پشتگوێخستندا

ئەمڕۆ هەزاران خێزانی ئاوارە کە بۆ پارێزگای ئەنبار گەڕاونەتەوە، بەهۆی وێرانبوونی تەواوەتیی خانەکانیان و نەبوونی پاڵپشتیی حکوومەت، رووبەڕووی دۆخێکی سەختی مرۆیی بوونەتەوە. سەرباری بەڵێنە بەردەوامەکانی بەرپرسان، ئەو خێزانانە تا ئێستا هیچ قەرەبوویەکیان وەرنەگرتووە. خاوەن ماڵە رووخاوەکان بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانیان، بەردەوام سەردانیکردنی فەرمانگە حکوومییەکان دەکەن. ئەوان لەنێوان پشتگوێخستن و هەڵکشانی کێشە ژیانییەکاندا، لە دۆخێکی نادیاردا دەژین.


⬅ Back home Read full article ➡