Rudaw · 22 Oct 2026
ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
رووداو دیجیتاڵ لویس ڤان خالی راهێنەری بەناوودەنگی هۆڵەندی، رەخنەی تووندی لە یوفا گرتووە و دەڵێ، سیستمی نوێی چامپیۆنزلیگ کە پشت بەیەک کۆمەڵە دەبەستێت، گەندەڵە. راهێنەرەکەی پێشووی بایرن میونشن، بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، لە لێدوانێکدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی سیستمی چامپیۆنزلیگ دەربڕیوە و دەڵێ یوفا تەنیا بیر لە قازانجی خۆی دەکاتەوە. ڤان خال هەروەها دەڵێ، "یوفا تەنیا بیر لە پارە دەکاتەوە، نەک تۆپی پێ. جیهانێکی گەندەڵیان دروستکردووە".
⬅ Back home
Read full article ➡