Rudaw · 22 Oct 2026
ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
رۆژی پێنجشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دژی بنکەیەکی شانەیەکی داعش لە ناوچەیەکی گوندەواری دیمەشق، ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا کوژران و بریندار بوون. ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) دەڵێت، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و پێنجی دیکە بریندارن. ئۆپەراسیۆنەکە لە شارۆچکەی رەنکوس بووە. ئاسایشی ناوخۆی سووریا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی گشتی کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡