Rudaw · 22 Oct 2026
سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە و کورد سێیانی بەردەکەوێت
رووداو دیجیتاڵ هەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق یەکلا دەکرێنەوەو بەگوتەی دوو پەرلەمانتار، کورد سەرۆکایەتی سێ لیژنەی بەردەکەوێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا بکرێنەوە، کە سێیانیان بەر کورد دەکەوێت. 23 لیژنەی هەمیشەیی لە پەرلەمانی عێراق هەن، کە بەگوێرەی ژمارەی کورسی و سازان بەسەر لایەنەکاندا دابەش دەکرێن.
⬅ Back home
Read full article ➡