هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە ناوچەی ریاز راگەیاند
Rudaw · 22 Oct 2026

هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە ناوچەی ریاز راگەیاند

ئەو هاوپەیمانیی سەربازییەی سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات و پشتیوانی لە حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن دەکات، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە درۆنێکیان لە ناوچەی ریاز خستووەتە خوارەوە، لە کاتێکدا چەکدارانی حووسیی نزیک لە ئێران بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانە و دامەزراوە نەوتییەکانی شانشینی سعودیە. تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "درۆنێک لە ناوچەی ریاز تێکشکێنرا."


⬅ Back home Read full article ➡