لە ئاکرێ دوو برا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران
Rudaw · 22 Oct 2026

لە ئاکرێ دوو برا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران

رووداو دیجیتاڵ پۆلیسی ئاکرێ بە رووداوی گوت، دوو برا لە ناوەندی شاری ئاکرێ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران. رۆژی پێنجشەممە، 22-10-2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە دوو برا کرد و هەردووکیانی کوشت و یەکێکی دیکەیشی بریندار کرد. پۆلیسی ئاکرێ بە رووداوی گوت، تەقەکەرەکە ئامۆزای کوژراوەکان بووە و دەستبەسەرنەکراوە. ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە برا بوونە بە ناوەکانی جەمال حاجی و فەلاح حاجی و برایێکی دیکەیشیان بریندارە.


⬅ Back home Read full article ➡