Rudaw · 21 Oct 2026
کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنە دزراوەکان لە فەرەنسا لەکاردەخات
رووداو دیجیتاڵ کۆمپانیای ئەپڵ ئەو ئایفۆنانە لەکاردەخات کە لە لەلایەن خۆپێشاندەرانی فەرەنساوە دزراون. رۆژی چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2026، میدیای فەرەنسا و ژمارەیەک هەژمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە مۆبایلێکی دزراوی ئایفۆنی تێدا دەردەکەوێ. بە گوێرەی دیمەنەکان، مۆبایلەکە لە فرۆشگایەکی ئەو وڵاتە و لەلایەن خۆپێشاندەرێکەوە دزراوە و لەسەر شاشەکەی نووسراوە: "ئامێرەکە لەکارخراوە و شوێنپێی هەڵدەگیرێ".
⬅ Back home
Read full article ➡