Kurdistan24 · 24 Oct 2026
دەست بەسەر نزیکەی 6000 پارچە کەلوپەلی ساختەی بارسێلۆنا گیرا
دوێنێ هەینی 23ی ئۆکتۆبەری 2026 پۆلیسی نیشتیمانی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە شەش هەزار پارچە کاڵای ساختەدا گرتووە کە سەر بە یانەی بارسێلۆنا بوون. رۆژنامەی وەرزشی موندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، ئەو کاڵایانەی دەست بەسەردا گیراون بە مەبەستی دابەشکردن و فرۆشتن بوون بە شێوەیەکی نایاسایی لە مارکێتەکانی دەوروبەری کڵێسای ساگرادا فامیلیای بارسێلۆنا، هەروەها کەسێک دەستگیرکرا و تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی تاوانێک دژی مافی خاوەندارێتی یانەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡