Kurdistan24 · 22 Oct 2026
90%ی کارەکانی دووسایدی نێوان رۆڤیا و ئاکرێ تەواو بوون
پڕۆژەی دووسایدی نێوان رۆڤیا و ئاکرێ بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، تاوەکوو ئێستا 90%ی کارەکانی تەواو بووە و بڕیارە تا سەری ساڵی نوێ بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە. مەنهەل موەفەق، بەڕێوەبەری شارەدێی رۆڤیا بە کوردستان24ی راگەیاند، "دووسایدی ناوەندی رۆڤیا و هەروەها دووسایدی نێوان رۆڤیا و ئاکرێ زیاتر لە 90%ی کارەکانی تەواو بووە و گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی، هەموو هەوڵێک دەدرێت تاوەکوو سەری ساڵی نوێ پڕۆژەکە بە رووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا بکرێتەوە".
⬅ Back home
Read full article ➡