Kurdistan24 · 22 Oct 2026
دەستەی گەیاندنی عێراق دوو مەرجی نوێ بۆ کۆڕەک تیلیکۆم دادەنێت
سەرۆکی دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، دوو مەرجیان بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی کۆڕەک خستووەتە بەردەم کۆمپانیاکە و چاوەڕوانی وەڵامیان دەکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2026، بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، لەبارەی کێشەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، دەستەکەیان دوو مەرجی بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی کۆڕەک خستووەتە بەردەم کۆمپانیاکە و چاوەڕوانی وەڵامیان دەکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡