ئێلۆن مەسک هەڕەشە لە دیموکراتەکان دەکات
Kurdistan24 · 22 Oct 2026

ئێلۆن مەسک هەڕەشە لە دیموکراتەکان دەکات

ئێلۆن مەسک، ملیاردێر و هاوپەیمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی لەو دیموکراتییانە کرد کە لە ئەگەری بەدەستهێنانەوەی کۆنترۆڵی کۆنگرێس لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوودا، پلانیان هەیە لێکۆڵینەوە لەبارەی تۆمەتی گەندەڵی و رۆڵەکەی لە حکوومەتی ئەمریکا بکەن. مەسک لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس کە خاوەندارێتی دەکات، وەڵامی راپۆرتێکی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆی دایەوە سەبارەت بە پلانی دیموکراتییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی. مەسک لەو بارەیەوە نووسی: "هەرکەس بە شمشێر بژی، بە شمشێر دەمرێت".


⬅ Back home Read full article ➡