سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سوپاسالاری عێراق دەکات
Kurdistan24 · 22 Oct 2026

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سوپاسالاری عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی لە فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالای عێراق کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکەکەی. بەڕێز سوپاسالار، فەریق یەکەمی روکن هێزە تایبەتەکان عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم خەمەدا هاوبەشی ئازاری ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمانتان پێشکەش دەکەین.


⬅ Back home Read full article ➡