ئیمارات بەربژێرێکی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرد
Kurdistan24 · 22 Oct 2026

ئیمارات بەربژێرێکی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرد

ئیمارات بە فەرمی لانا زەکی نوسەیبە، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرد. ئاژانسی ‘وام’ی ئیمارات بڵاویکردەوە، محەمەد زاید ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارات بە ئاراستەکردنی نامەیەک بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی گشتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نوسەیبەی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کرد. ئەم هەنگاوە بەگوێرەی ئەو رێکارانە گیراوەتەبەر کە بۆ هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەمینداری گشتیی نوێ پەسەند کراون.


⬅ Back home Read full article ➡