لە سنە گۆڕستانێکی مێژوویی دۆزرایەوە
Kurdistan24 · 22 Oct 2026

لە سنە گۆڕستانێکی مێژوویی دۆزرایەوە

لە گۆرستانی زاگرۆسی شاری سنە، چەندین گۆڕ و شوێنەواری مێژوویی دۆزراوەتەوە کە تەمەنیان دەگاتە نزیک 2800 ساڵ. ئەم گۆرستانە کە لە باشووری ڕۆژئاوای سنە و لە داوێنی چیای ئاویەر هەڵکەوتووە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئاسن. شوێنەوارناسانی زانکۆی هەمەدان، لە دووهەمین قۆناغی هەڵکۆڵین و پشکنین لەم گۆڕستانە کە ماوەیەکە دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، چەندین گۆڕ و ڕووفاتی چاخی ئاسن و ژمارەیەک کەلوپەل و پاشماوەی بیناسازیی مرۆڤەکانی سەردەمیی ئەشکانی و ساسانییەکانیان دۆزیوەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡